یانەی بایرن میونخ گرانترین گرێبەستی لە مێژووی خولی ئەڵمانیا ئەنجامدا


ئەمرۆ یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی گرانترین گرێبەستی لە مێژووی خولی ئەڵمانیاو یانەکەی ئەنجامدا و گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکاری فەرەنسی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لۆکاس هێڕناندێز کرد.
یانەی بایرن میونخ بۆ ماوەی ٥ ساڵ و بە بڕی ٨٠ ملیۆن یۆرۆ ئەو یاریزانەی هێناوەتە ریزەکانیەوە کە  تائێستا هیچ یاریزانێكی بەو نرخە زۆرە نەکڕیووە.
لۆکاس هێرناندێز یاریزانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدەو لە هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی بایرن میونخەوە دەکات.



PM:07:57:27/03/2019