بزانن ڕاستە ئازاری ئێسک و جومگەکان پەیوەندی بەکەمی ڤیتامین D ییەوە هەیە


ڤیتامین D یەکێکە لەوڤیتامینانەی کەگرنگیەکی ئێجگار زۆری هەیە لەپاراستی ئێسک و جومگەکاندا. بەپێی چەند لێکۆڵینەوەیەک کەلەسەر ئەم ڤیتامینە ئەنجام دراوە کەمی هۆکارە بۆ پەیدابوونی ئازاری ئێسک و جومگەکانی لەش. 

هەروەها لەلێکۆڵینەوەکەدا باسیش لەوەکراوە کە کەمی ڤیتامین D کاردەکاتە سەر جەستە لەڕووی فیزیکی دەرونییەوە.

نیشانە فیزیکیەکانی کەمی ڤیتامین D ، بریتین لە ئازاری ئێسک، ئازاری جومگە کە ئەمەش لە ئەژنۆکان ، سمت، ڕانەکاندا ڕوودەدات.

لەڕووی دەرونیشەوە دەبێتە هۆی بێتاقەتی، قەلەقی لاوازی جەستە.

وە: هە- ف

سەرچاوە: Medical News Today



PM:09:10:28/03/2019