ئەم خۆراکانە وەک هێزی ئەسپ وان ماوەی سێکسی هاوسەران درێژ دەکەنەوە

توێژەرانی بواری تەندروستی چەند خۆراکێکیان دەستنیشانکردووە، کە توانای سێکسی هاوسەران زیاد دەکەن و ماوەی رەپبوون و سێکس لای پیاوان درءژ دەکەنەوە 

پسپۆرانی بواری خۆراک ئامۆژگاری هاوسەرەکان دەکەن، کە خۆیان لە بەکارهێنانی دەرمانی کیمیای بپارێزن لەبری ئەوە بایەخ بە خۆرە تەندروستەکان بدەن.

بە بڕوای توڕژەران هەر خۆراکێک سووڕی خوێن چالاک بکات، رەپبوونی چووک بەهێزدەکات. لەوانەش خواردنی بڕێکی زۆر لە سەوزە و میوە و دانەوێلەکان و سەرچاوەکانی دیکەی ریشاڵە خۆراکییەکان، هەروەها چەورییە تەندروستەکانی وەک  رۆنی زەیتوون و رۆنماسی و خۆراکە دەریاییەکان لەگەڵ چەرەس و پاقلەمەنییەکان.

پسپۆران دەلێن  ئەو خۆراکانەی ئارەزووی سێکس زیاددەکەن بریتین لە سەدەفی دەریا ئەوەش بەهۆی هەبوونی ماددەی زین تێیدا، زینک لە ناووکە کوولەکە، کونجی، گۆشتی سوور و خواردنە دەریاییەکانی دیکەی وەکوو رۆبیانیش دەست دەکەوێت.

توێژینەوەکان دەریانخستووە ماددەگەلی فڵاڤۆنۆیدی کە بە زۆری لە میوەکاندا هەن، ئەگەری تووشبوون بە گرفتی زوو خاوبوونەوەی چووک بە راددەی 14% کەمدەکەنەوە، کە سەرچاوە گرنگەکانی فڵاڤۆنۆید بریتین لە توودڕک (تووڕک) و هاوپۆلەکانی میوە مزرەکان، مێوژ، سێو، بیبەری توون.
 


PM:11:10:28/03/2019