سزاکەی سەر کۆمپانیای کۆڕەک کۆتایی هات

لەشەوی رابردوەوە سزای راگرتنی پەیوەندیەكانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكیۆم لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكەی پەیوەندی كردن كۆتایی هات.

بەپێی زانیاریەکا نی سپی" كاتژمێری 10 ی شەوی رابردوو سزای راگرتنی پەیوەندیەكانی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم لەگەڵ كۆمپانیاكانی زەین و ئاسیاسێڵ كۆتایی هاتوە و لە ئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندییەكانیان لەرێگەی ژمارە مۆبایلەكانی ئەو كۆمپانیایانەوە ئەنجام بدەن".

پێشتر کۆرەک رایگەیاند وەك تیلیكۆم وەك قەرەبویەك بۆ بەشداربوانی ناو تۆڕەكەی 100 خولەك و 100 نامەی ناو تۆڕەكەی وەك دیاری داوەتە بەشداربوانی كە ماوەی پێنج ڕۆژ كاری پێدەكرێت، ئەویش لە رێگەی ناردنی ژمارە 100 بۆ 234 ی كۆمپانیاكە.
 
رۆژی 23 ی مانگ ئەنجومەنی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی حكومەتی ناوەندی لە بڕیارێكی ئیداریدا سزای كۆمپانیای ناوبراوی دا بە بڕینی پەیوەندیەكانی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكەی پەیوەندیكردن.





PM:01:13:29/03/2019