" هەردوو ئەگەری رێککەوتن و ڕێکنەکەوتنی یەکێتی و پارتی لە ئارادایە "

یەکێتی پێشنیارێکی نوێی دەخاتە بەردەم پارتی، بەلآم تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە کە سبەی رێککەوتن لەنێوانیاندا ئەنجام دەدرێت.

بەپێچەوانەی ئەو هەواڵە میدیایانەی کە ئەمرۆ لەسەر نزیکبوونەوەو رێککەوتنی یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێ بلآوکرانەوە، تا ئێستا هەردوو ئەگەرەکە" رێککەوتن و رێکنەکەوتن " لەنێوان هەردوولادا ئەگەریکی والآیە.

سپی زانیوویەتی کە یەکێتی چەند پێشنیارێکی نوێی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان بۆ پارتی کردوووەو ، سبەی شەممە لەرێگای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی هەردوولاوە یەکلایی دەکرێتەوە، یان لە رێگای کەناڵەکانی پەیوندیەکانەوە پارتی یەکێتی ئاگادار دەکاتەوە کە بە پێشنیارە نوێکانی یەکێتی رازی نییە.

بەپێی ئەو زانیاریانە، سبەی ئەو پرسە لەنێوان هەردوولادا یەکلایی دەبێتەوە، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانیش کە خراوەتە کاتژمێر ٣ی پاشنیوەرۆ وەک دەرفەتێک بۆ دوا ساتەکانی گفتوگۆی نێوان پارتی و یەکێتی دواخراوە.

ئەگەر سبەی شەممە پارتی و یەکێتی نەگەیشتنە رێککەوتن، پارتی و گۆڕان یاسایی سەرۆکایەتی هەرێم بەبی یەکێتی هەموار دەکەنەوە، ئەو دەمە پێکهێانی حکومەتیش بەهەمان شێوە دەڕوات، یەکێتی کارتی ئەوتۆی لەدەستدا نامێنێت کە بتوانێت فشار لەسەر پارتی دروست بکات، لەو حاڵەتەدا پۆستەکانی یەکێتی کە پارتی بۆی پێشنیارکردووە بەبەتاڵی دەمێننەوە دواتر یەکێتی بەلاوازی پڕی دەکەنەوە.

بڕیارە سبەی شەممە ٣٠ ی ئایار پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ئەنجام بدات.  



AM:12:29:30/03/2019