دهۆک ..هێرشدەکرێتە سەر یانەیەکی وەرزشی و چەند یاریزانێک بریندار دەبن

لە دهۆک هاندەران هێرشدەکەنە سەر یانەی ئاکرێ و چەند سەرچاوەش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە چەند کەسێکی هێزە ئەمنیەکانیش هێرشیان کردۆتە سەر چەند یارززانێکی هەمان یانە. 

ئەمڕۆ ٣ی نیسان لە خولی نایابی کوردستان لە دوای یاریی نێوان دهۆک و ئاکرێ ، لەکاتێکدا یانەکەیان بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ژمارەیەک لە هاندەرانی یانەی دهۆک هێرشیان کردووەتە سەر یاریزانانی یانەی ئاکرێ.

چەند سەرچاوەیەکیش نزیک لەو یانەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، هێزە ئەمنییەکان لە دوای بڵاوەپێکردنی هاندەرانی یانەی دهۆک، خۆیان هێرشیان کردووەتە سەر یاریزانانی یانەکەیان و چوار یاریزانی یانەکەیان بریندارکردووە.

هەروەها هێرشکراوەتە سەر پاسی یانەکە و جامەکەی شكێنراوەو زەرەری پێگەیەندراوە.



PM:10:18:03/04/2019