سەرۆکى شارەوانى دوکان ئاشکرایکرد، ئاوى بەنداوەکە لە کۆنترۆڵی ئەوان دەرچووە و سەر شۆستە و شەقامەکانی گرتووەتەوە.
پشتیوان ئەحمەد، سەرۆکى شارەوانى دوکان بە "ئێن ئاڕ تى" ڕاگەیاندووە، "نازانین چۆن مامەڵە لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاوی ڕووبارەکە بکەین لەبەرئەوەی سات لە دوای سات ئاوەکە بەرزتر دەبێتەوە بەجۆرێک لە کۆنترۆڵی ئێمە دەرچووە و سەر شۆستە و شەقامەکانی گرتووەتەوە".
سەرۆکى شارەوانى دوکان داواشی لە هاوڵاتییان کرد، دووربکەونەوە لە شۆستە و شەقامەکان، داواشى لە پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان کردووە هاوکاریان بن بۆ ئەوەی خەڵک دووربخەنەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە بههۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵ ئاستی ئاوی بهنداوی دوكان به ڕێژهیهكی بهرچاو بهرزبووە و، ئێوارەی ڕۆژى ٢ی نیسانی ٢٠١٩ ئاوی بهنداوهكه له سپیڵ وەى سهرڕێژ بوو.