لیستی مووچەی مانگی ١ی ٢٠١٩ راگەیەندرا

وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی ١، مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ ی راگەیاندو مووچەش بۆ دووەم مانگە بەبێ پاشکەوت دەدرێت.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی یەوە بەسپی راگەیاند" رۆژی یەک شەممە ٧ی نیسان دەستدەکرێت بەدابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەو سەرەتا لە دیوانی وەزارەت و لیواکانی سەربەوەزارەتەوە دابەشدەکرێت".

رۆژی دوو شەممە یەکەکانی ٨٠ و ٧٠ ی هێزی پێشمەرگە مووچەی مانگی کانوونی دووەم وەردەگرن.

رۆژی سێ شەممە ٩ ی نیسان، بەهۆی پشووەوە کە رۆژی رووخانی رژێمی دیکتاتۆری سەدامە، دەوامی فەرمی نابێت و مووچە دابەشناکرێت.

رۆژی چوار شەممە ١٠ ی نیسان مووچەی وەزارەتی پەروردە دەدرێت.

رۆژی پێنج شەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەدرێت.

دواتر وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفال كراوان، كەس و كاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، وەزارەتی خوێندنی باڵا،
پاشان وەزارەتەکانی تر مووچەی وەزارەتەکانی تر دابەشدەکرێت.




PM:09:54:05/04/2019