حكومه‌تی هاوپه‌یمانیی ئوسترالیا باریاریدا بۆ ئەمساڵ 160 هه‌زار كۆچبه‌ر وه‌ربگرێت، بۆ ئەو مەبەستەش بودجەی پێویست بۆ کۆچبەران تەرخانکراوە.
بەپێی پلانەکە، حكومه‌تی ئوسترالیا به نیازه ساڵانه و بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو كه له ساڵی 2019-2020 ده‌ستپێده‌كات ، 160 هه‌زار كۆچبه‌ر وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر ژماره‌ی كۆچبه‌رانی وه‌رگیراو ساڵانه 190 هه‌زار كۆچبه‌ر بووه.
لە پلانەکەدا هاتوە پشكی شێر بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌یه كه به كۆچبه‌ری شاره‌زا ناسراون و توانای پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لی كارانه‌یان هه‌یه كه ئوسترالیا بۆ كۆچبه‌رانی بیانیی ڕایگه‌یاندووه و به‌شه‌كه‌ی تریشی ته‌رخانكراوه بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی خێزان و منداڵان.
هاوكات، حكومه‌تی ئوسترالیا بڕیاریداوه به زیادكردنی تێچووی پێشكه‌شكردن بۆ ڤیزای ئه‌و ووڵاته به له‌سه‌دا 5.4 له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه ، بۆ هه‌موو ئه‌و ڤیزایانه‌ی كه به ڤیزای (sub-class) ناسراون و خاڵبه‌ندیش بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزیش به‌جۆرێك ده‌ستكاری ده‌كرێت كه له به‌رژه‌وه‌ندی كۆچبه‌رانه.
پلانی ساڵانه‌ی وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئوسترالیاوه له‌ڕێگه‌ی پێشكهشكردنهوه له‌لایه‌ن كۆچبه‌رانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و كۆچبه‌رانی نایاسایی ناتوانن سودمه‌ندی ئه‌م پڕۆگرامه‌بن، چونكه ئوسترالیا له ئێستادا به‌رده‌وامه له سیاسه‌تی گرتن و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی هه‌ر كۆچبه‌رێك یان په‌نابه‌رێك كه بیه‌وێت به قاچاخ و به به‌له‌م ڕوو له ئوسترالیا بكات.