زیاد لە رێژەی ئاسایی ئاوی بەنداوی موسڵ بەردراوەتەوە

بەڕێوەبەری بەنداوی موسڵ رایدەگەیەنێت" ئاوی تێڕژاوی بەنداوەكە بەهۆی شەپۆلی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی رووباڕی دیجلە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردوەو  بەهۆیەوە بەردانەوەی ئاوی بەنداوەكە زیاتر لە رێژەی ئاسایی خۆی بەردراوەتەوە".

بەڕێوەبەری بەنداوی موسڵ ریاز عزەدین رایگەیاند "رێژەی بەردانەوەی ئاوی بەنداوی موسڵ لەئێستا گەیشتۆتە زیاتر لە دوو هەزار و 500  مەتر سێجا لە خولەكێكدا". 

بەڕێوەبەری بەنداوی موسڵ راشیگەیاندوە: سەرجەم فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی پارێزگاكە هەموو هەوڵێكیان خستۆتەگەڕ بۆ كۆنتڕۆڵكردنی لافاوی باران بارینە بەخوڕەكان و بەرزبوونەوەی ئاستی رووباڕەكان لە چەند پارێزگای موسڵ و پارێزگاكانی تری عیراق.

ناوبراو دەشڵێت ": بارودۆخی بەنداوەكە هیچ مەترسییەكی لەسەر نییەو هیچ هەڕەشەیەك بۆ سەر سەلامەتی  دانیشتوانی پارێزگاكە دروست ناكات". 

ریاز عزەدین ئاماژە بەوەشدەكات: تیمە هونەریی و پەیوەندیدارەكان بەردەوامن لەسەر كاركردن بەگوێری ئەو پلانە بارە نائاساییەی بەهۆی شەپۆلە باران بارینە بەخوڕەكانەوە دایانڕشتبوو.



PM:08:00:07/04/2019