وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێندا بەڕاگرتنی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌كان تا دوای مانگی ره‌مه‌زان.
شێركۆ جه‌وده‌ت، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی هه‌رێم قسه‌م كردووه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه له هاوڵاتیان كه ئێستا بارگرانیه‌كی زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵك دروستكردووه و چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی نه‌یانتوانیوه قه‌رزی حكومه‌ت بده‌نه‌وه".
وتیشی، وه‌زیری دارایی به‌ڵێنی داوه ئه‌و بڕیاره رابگرێت تا دوای مانگی ره‌مه‌زان و دواتر رێنماییه‌كی نوێ بۆ دانه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی سه‌ر هاوڵاتیانده‌ربكات به شێوازێكی درێژ خایه‌ن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد "ئه‌و قه‌رزه‌ی ئێستا له هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێته‌وه هی ئه‌وانه‌یه كه به‌ناوی هاوڵاتی وه‌رگیراوه نه‌ك فه‌رمانبه‌ر و به‌ڵێنه‌كه‌ی وه‌زیری دارایی‌ش هه‌موو جۆره قه‌رزه‌كان ده‌گرێته‌وه".