لە پەرلەمانەوە داوا دەكرێت موچە پاشەكەوتكراوەكان بدرێنەوە بە موچەخۆران

چەند پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنەكانی (نەوەی نوێ و یەكگرتوو و كۆمەڵ) داوایان لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كرد دانیشتنێك تەرخان بكات لەسەر میكانیزمەكانی گەڕانەوەی پاشەكەوتی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.

لە یاداشتەكەی ئەو پەرلەمانتارانەدا كە وێنەیەكی تایبەت بۆ "سپی" هاتووە داوادەكەن دانیشتنێكی پەرلەمان تەرخانبكرێت بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكومەت بە مەبەستی چۆنێتی گەڕاندنەوەی ئەو پاشەكەوتانەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانكە كەوتوونەتە لای حكومەت و هەروەها بڕینی قەرزەكانی حكومەت لە بەشێكی ئەو پاشەكەوتەی لای كەڵەكە بووە.




PM:03:55:10/04/2019