قائیمقامی قەزای دوکان گەشت لە گەشتیاران بۆ ئەو شوێنانە قەدەغە دەکات کە مەترسی هەیە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان.
سیروان سه‌رحه‌د قائیمقامی قه‌زای دوكان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند "له دوو رۆژی رابردوودا هه‌ندێك حاڵه‌تمان بینی خه‌ڵك سه‌ركێشی ده‌كات بۆ سه‌ر ده‌رچه‌ی سه‌رڕێژی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان".
ناوبراو وتیشی: "ئه‌مڕۆش مه‌یدانییه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و ئاسایش و شاره‌وانی و به‌رگری شارستانی سه‌ردانی شوێنه‌كه‌مان كرد و خه‌ڵكێكی زۆری لێ‌بوو، دوورمان خستنه‌وه و چه‌ند رێگه‌یه‌ك هه‌بوو بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه دامانخست".
قائیمقامی قه‌زای دوكان ئەوەشی خستەروو کە نووسراویان كردووه بۆ ئاسایش و پۆلیس و فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كان كه له‌سه‌ر زێ و ده‌رچه و وێستگه‌ی كاره‌با و ده‌ریاچه‌كه رێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك نزیك نه‌كه‌وێته‌وه له‌و شوێنانه‌ی ترسناكن و ژیانیان نه‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه".
سیروان سەرحەد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، "تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو رووی نه‌داوه و ئه‌م بڕیاره‌شیان بۆ ئه‌وه حاڵه‌تی له‌وشێوه‌یه روونه‌دات".
لە رۆژانی رابردوودا ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرابوەوە، هاوڵاتییەک نزیک بۆتەوە لەدەرچەی بێل ماوس کە ئاوێكی خوڕو بەهێزی دەریاچەکەیە کە دوای ئەوەی بەنداوەکە سەرێژبوو لەو دەرچەیەوە ئاوەکە دێتە دەرەوە.