زیان لێکەوتووانی دوکان قەرەبوو دەکرێنەوە

قائیمقامی دوکان رایگەیاند" زیان لیکەوتووانی دوکان کە بەهۆی ئاوی بەداوەکەوە زەرەریان پێگەیووە قەربوو دەکرێنەوە".

سیروان سەرحەد قائیمقامی شاری دوکان رایگەیاند"لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمان پێكهێناوه‌ تا به‌وردی ئاماری زیان لێكه‌وتوانی دوكان تۆماربكات چ پرۆژه‌گه‌شتیاره‌كان ئه‌وانه‌ی موڵه‌تیان هه‌یه‌و ئه‌وانه‌شی بێ موڵه‌تن، هه‌روه‌ها ماڵه‌كانیش".

قائیمقانی شاری دوکانی وتیسی " ئێمه‌ قوناغی یه‌كه‌م ناونوسین و ئاماری ورد كۆده‌كه‌ینه‌وه‌  له‌داهاتوشدا به‌نوسراو ئاڕاسته‌ی پارێزگاری سڵێمانی ده‌كه‌ین".

 

 



PM:11:10:10/04/2019