دێری ئارام کلیپێکی نوێ بەناوی " دوور مەبە " بلآودەکاتەوە

دێری ئارام کە سەرەتا لەگەڵ گۆرانیبێژ هەڵوێست دەرکەوت، یەکەم بەرهەمی خۆی بەناوی " دوور مەبە " بلآوکردەوە.

گۆرانی " دوور مەبە " تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن هونەرمەند " دێرێ " خۆیەوە نووسراوە، میوزیکی گۆرانیەکەش لەلایەن هونەرمەند ئارام عەلی باوکی خاتوونی هونەرمەندە دانراوە.

دێرێ ئارام، تەمەنی ١٨ ساڵە و لەدایکبووی سلێمانییە، لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە خولیای فێربوونی میوزێکی هەیەو ئێستا خوێندکارە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان بەشی میوزیک و سەرقاڵی گۆرانی و پیانۆ ژەنینە.

یەکەم دەرکەوتنی لە گۆرانی " ژیان لەگەڵ تۆدا" لەگەڵ گۆرانیبێژی ناسراو هەڵوێست دەرکەوت، ئەمەش یەکەم کاری تایبەتی ئەم خاتوونە
هونەرمەندەیە. 






AM:12:25:11/04/2019