دابەشكردنی موچەی وەزارەتی تەندروستی دواخرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی كۆیە، دواخستنی دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی نیسانی 2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی كۆیە، لە پۆستێكدا لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاویكردەوە "ڕۆژی یەكشەممە 14/4/2019، مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە وا بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش بكرێت.

هەر ئەمڕۆش ڕێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، بە دەنگی ئەمریكای ڕایگەیاندووە "دڵنیایی دەدەمە موچەخۆران مووچە بەردەوام دەبێت، بە تەواوی دەدرێت و بە بێ پاشەكەوت و ھیچ گرفتێك نایەتە پێش، چونكە لەسەرەتای دانانی یاسای بودجە بە شێوازێك داڕێژراوە، كە ئێمە بتوانین مانگانە 30 ڕۆژ جارێك مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی و بێ پاشەكەوت بدەین".




AM:10:05:11/04/2019