بەوێنە...بۆ بەدیهێنانی ئاشتی پاپا پێڵاوی سه‌ركرده‌كانی باشوری سودانی ماچ دەکات

به‌مه‌به‌ستی به‌رپاكردنی ئاشتی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان پێڵاوی سه‌ركرده‌كانی باشوری سودانی ماچكرد.

له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركرده‌كانی باشوری سودان له‌ ڤاتیكان، پاپا فرانسیس پێڵاوی ژماره‌یه‌ك له‌و  سه‌ركردانه‌ی ماچكرد و داوای لێ كردن ئاشتی له‌ وڵاته‌كه‌یان به‌رپابكه‌ن و كۆتایی به‌ شه‌ڕی ناوخۆ بهێنن.

پاپا فرانسیس وتوویه‌تی: داواتان لێده‌كه‌م ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی نێوانتان بپارێزن و له‌ مانگی داهاتوودا حكومه‌تی یه‌كگرتووی نیشتمانی دروستبكه‌ن.

هاوكات سه‌ركرده‌كانی باشوری سودان سه‌رسامده‌بن به‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پاپای ته‌مه‌ن 82 ساڵ، كاتێك پێڵاوه‌كانیان ماچده‌كات.

ئه‌م بابه‌ته ‌718 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:01:46:12/04/2019