زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید رێگە لە چوونی ناڤاس دەگرێت و رێگە نادات ئەو گۆڵپارێزە لە یانەکەی بڕوات.
رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، زیدان دەیەوێت ناڤاس لە وەرزی داهاتوو بەردەوام بێت و ئەو گۆڵپارێزەش حەز دەکات ئەم وەرزە لە یانەکە بمێنێتەوە.
ئەم سەرچاوەیە بڵاویکردۆتەوە، زیدان وای دەبینێت لە وەرزی داهاتوو کێبڕکێ زۆر دەبێت و یانەکەی زۆر یاری ئەنجام دەدات، دەیەوێت ئەو گۆڵپارێزە بمێنێتەوە لە وەرزی داهاتوو، هەروەها دەیەوێت بیکاتە سەرەکی.