عێراق...ڕێژەی توشبوانی ئایدز زیادیکردووە

وەزارەتى تەندروستى عێراق، ئاشکرایکرد ڕێژەی توشبوانی ئایدز بەراورود بە ساڵی پار زیادی کردووە و زۆرترین توشبووانیش لە پیاواندان.

بەهجەت عەبدولرەزا، بەڕێوەبەرى ناوەندى نیشتمانى بۆ ئایدز لە وەزارەتى تەندروستى ڕایگەیاند، ڕێژەى توشبوونى پیاوان زیاترە لە ئافرەتان بە جۆرێک لە ساڵى ٢٠١٨دا ٢٠٢ پیاو توشى نەخۆشیەکە بوون و رێژەکە لەناو ئافرەتاندا ٢٢ حاڵەت بووە، بەوەش تا کۆتایى ساڵى ڕابردوو ژمارەى توشبوان لە عێراقدا گەیشتوەتە ٣٧٧ توشبوو.

بەپێى ڕاپۆرتى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە وڵاتانى ڕۆژئاوا توشبوانى ئایدز ڕووى لە دابەزین کردووە بەهۆى بڵاوکردنەوەى هۆشیارى و نەبوونى شوێنى کۆمەڵایەتی بە بێ مۆڵەت، بەڵام بەپێچەوانەوە لە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەهۆى کەمى هۆشیارى و نەبوونى چاودێرى تەندروستى و شەڕ و وێرانکاری و ئاوارەبوونەوە بەشێوەیەکى بەربڵاو ئایدز زیادیکردووە.


PM:01:33:14/04/2019