بەرشەلۆنە دوو ئەستێرەکەی بۆ گەڕایەوە

دوای پێکانی هەردو یاریزان، راکیتچ و سیرجی رۆبێڕتۆ و، ئەو دوو یاریزانە نەیانتوانی بەشداری یاری هویسکا بکەن، ئەمرۆ گەڕانەوە بۆ راهێنانەکان.
رۆژنامەی ئاس بڵاوی کردۆتەوە، سیرجی رۆبێڕتۆ پێکانی ماسولکەی هەبووەو راکیتچیش توشی ئەنفلۆنزا بووە،هەردو یاریزان باشبوونەتەوەو ئەمرۆ یەکشەممە توانیان مەشق و راهێنان بکەن.
هەروەها بڕیارە هەردو یاریزان بۆ لیستی یاریزانە بانگکراوەکان بانگ بکرێت وبە قسەی رۆژنامەکەش هەردو یاریزان سەرەکی دەبن بۆ یاری مانچستەریونایتد لە رۆژی سێشەممە، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.



PM:09:12:14/04/2019