بزانە راهێنەری مانچستەریونایتد لەسەر یاریەکەی بەرشەلۆنە چی وت


لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش یاریەکەی، بەرشەلۆنە، سۆڵشایری راهێنەری یانەی مانچستەریونایتد بەشداری کردو باسی لە یاریەکە کردو یاریەکەی بە قورس زانی.
سۆڵشایر رایگەیاند" یاریکردن لە کامپ نۆ دژی بەرشەلۆنە قورسە،بەڵام ئێمە بردنەوەکەی یاری پاریسمان لە یادەو ئەمەش وای لە ئێمە کردووە ورەمان بەرزتر بێت.
هەروەها وتی" دەبێت دەرفەتەکان لە دەست نەدەین و دەبێت بەرزترین ئاستی خۆمان نیشان بدەین بەرامبەر بە میسی و سوارێز و یاریزانەکانی تری ئەو یانەیە، ئەگەر باش بیت ئەنجامی باش بەدەست دەهێنییت، من لە تۆپی پێدا بڕوام بەوە هەیە.
راشیگەیاند سانچێز و پۆگبا ئامادەن لەگەڵ یاریزانەکانی تردا،دڵنیام پۆگبا ئاستی خۆی پێشکەش دەکات، ئێمە دەمانەوێت بگەین بە قۆناغی داهاتوو، ئەگەری روودانی هەموو شتێک هەیە، هیوادارم گۆڵ بکەین لە هەر ساتێکی یاریەکەدا بێت.






PM:09:02:15/04/2019