ڤیدیۆ:یۆڤانتۆس و رۆناڵدۆ دەرکران

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی یۆڤانتۆس لە بەردەم یاریگاو هاندەرانی شەرمەزارکراو ٢-١ بە یانەی ئەجاکسی هۆڵەندی دۆڕاو کرایە دەرەوەی خولەکەوە.
هەردو یانە لە یاری گەڕانەوەی چارەکی کۆتایی بە یەکگەیشتن و لە ئەنجامدا ئەجاکس توانی ٢-١ لە یۆڤانتۆس بباتەوەو بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی.
دوو گۆڵی ئەجاکس، ڤان دی بیک و دی لێگت تۆماریان کرد.
تاکە گۆڵەکەی یۆڤانتۆس رۆناڵدۆ تۆماریکرد.
بە ئەنجامی هەردو یاریەکە ئەجاکس توانی ٣-٢ یاریەکە بباتەوەو لە قۆناغی پێش کۆتایدا رووبەڕووی یاری مان سیتی و تۆتنهام دەبێتەوە.






AM:12:12:17/04/2019