سپی کاندیدە بەهێزەکانی گۆڕان بۆ پۆستی وەزیری کاروباری کۆمەلآیەتی ئاشکرا دەکات

بەپێێ رێککەوتنی یەکێتی و پارتی، پۆستی وەزارەتی کاروباری کۆمەلآیەتی دەردێت بە بزووتنەوەی گۆڕان، لەنێو بزووتنەوەکەدا ژمارەیەک هەڵسوڕاو سیڤیان پێشکەشکەشکردووە، سپی ناوی دوو کاندیدی بەهێزیان بلآودەکاتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە ئاراس وەلی ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و کوێستان محەمەد بەربژێری بەهێزن بۆ پۆستی وەزیری کاروباری کۆمەلآیەتی.

هەرچەندە ژمارەیەک هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان، سیڤی خۆیان پێشکەش خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەکە کردووە بۆ ئەو پۆستانەی گۆڕان لە کابینەکەی مەسرور بارزانیدا وەریدەگرێت، بەلآم تا ئێستا بەربژێرەکان لەنێو گۆڕاندا بەتەواوی یەکلایی نەبۆتەوە.





PM:07:58:17/04/2019