وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی لەسەر چۆنێتی وەرگرتنی مووچەی خانەنشینان روونکردنەوە دەدات.

لەو روونکردنەوەیەدا کە واژووی رێباز حەملانی پێوەیەو کە کۆپیەکی دەست سپی کەوتووە تیایدا هاتووە" بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی ئاگادار کراوەتەوە، کە کارکردن بە وێنەی کۆپی (مژكره‌ اژن القبچ 35/أ امانات) دەکرێت کە لەلای هاووڵاتییانە و بەهۆی کەمتەرخەمییەوە وێنە رەسەنەکەی ون دەبێت یان نامێنێت".

لە روونکردنەوەکەدا باس لەوە دەکرێت، وەرگرتنی یاداشتی ئاماژە پێکراو لەلایەن فەرمانگەکەی پەسەند بکرێت و بەنووسراوی فەرمیش پشتگیری پەسەندکردنەکەی بکرێت، بۆ ئەوەی کاری پێویستی لەسەر بکرێت".



AM:11:16:19/04/2019