مەسعود بارزانی لە دەرەوەی وڵاتە

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی ماوەی ١٥ رۆژە بە دوور لە میدیاکان سەردانی دەرەوەی ولآتی کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دوای ئەوەی ٦ی نیسان گەیشتە ئوردون بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دەریای مردوودا، دوای کۆنگرەکە سەفەرێکی تایبەتی بۆ دەرەوەی ولآت و بەیادریکراوی بۆ ئەوروپا دەستپێکردووەو تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.

ئەم سەردانەی بارزانی لە ئوردونەوە بۆ دەرەوەی ولآت و بەتایبەتی ولآتە ئەوروپییەکان لەلایەن میدیاکانی پارتی یەوە بلآونەکراونەتەوە.

لەدوای ئەو سەردانەی مەسعود بارزانییەوە، دۆسیەی پێکهێنانی کابینەی نوێ و چارەسەرکردنی کێشەی جێگری سەرۆکی هەرێم کە لەنێوان گۆڕان و یەکێتی دا دروستبووە، سپێردراوە بە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی.

بەپێی زانیاریەکانی سپی، نێچیرڤان بارزانی لەرێگای پەیوەندی تەلەفونیەوە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی جێگری سەرۆکی هەرێم.


 

PM:12:34:19/04/2019