وەزارەتی دارایی لەسەر پێدانی مووچە روونکردنەوەیەک دەدات

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم وەڵامی پەرلەمانتارێکی کۆنی هاوپەیمانی دەداتەوەو دەڵێت" مووچەی مووجەخۆران بەهیچ شێوەیەک بۆ بوارێکی تر خەرجنەکراوە".
وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەکەیدا ئەو بڕە پارانە ئاشکرا دەکات کە حکومەتی عێراق لەچەند مانگی رابردوودا رەوانەی هەرێمی کردوون، هەروەها چۆنێتی دابەشکردنی ئەو بڕە پارانە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەخاتە روو.
وەزارەتی دارایی سەبارەت رایگەیاند كە ئەو پارەیەی لە بەغداوە هاتووە، بەم شێوەیە خەرج كراوە:

١- حكومەتی ھەرێم مانگانە لە ٥ مانگەوە موچەی دابەش كردوە و ئەم مانگە ئە و رۆژە كەوتە ھەینییەوە و دو رۆژ دواكەوت.

٢- حكومەتی بەغداد بۆ مانگی ١ +٢ /٢٠١٩ بری ٣١٧ ملیار دیناری ناردوە بۆ ھەرێم و بەوەش مووچەی مانگی ١٠ + ١١ /٢٠١٨ ی پێ دراوە بە سیستەمی پاشەكەوت.

٣-لە مانگی ٣ دا بری ٤٥٣ ملیار دینار ھات كە موچەی مانگی ١٢/٢٠١٨ ی پێ دراو بێ پاشە كەوت كە مووچە بێ پاشەكەوت پێویستی بە ٨٨١ ملیار دینارە مانگانە و بری ٢٠٠ ملیار دینار بۆ تەواوكاری مانگی ١+ ٢ ھاتوە كە بۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و دەرمالە و فەرقی مووچەی موچەخۆران بەكار ھاتووەو بە ھیچ شێوەیەك بۆ ھیچ بابەتێكی تر بە كار نە ھاتوەو تەواوی ئەو قسە و ھەوالە ناراستانە رەت دەكەینەوەو ھیچ بنە مایەكی نییە.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتەڕوو كە مانگانە حكومەتی ھەرێم لە نێوان ٥ مانگ تا ٢٥ مانگ مووچەی فەرمانبەران و خانە نشینان دابەش دەكات و ئەم مانگەش ٢٣/٤ كۆتا رۆژی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەیە.

رێبوار كەرێم مەحمود ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ بەدەنگی ئەمەریکای رایگەیاندبوو"ئەوەی بیستومانە ئەو پارەیەی بەغدا ناردوویەتی دراوەتە وەبەرهێنەران بەڵام ئەوەی كە لێی دڵنیاین ئەوەیە پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە لەبەغدادەوە هاتووە لەشتی تردا خەرج كراوە، وە ئێمە سەرقاڵین تا دڵنیابینەوە لەچیدا خەرج كراوە؟."





PM:08:19:19/04/2019