لەسەر ئەو رووداوی هاتوچۆیەی لەنێوان دوو ئۆتۆمبیلدا لە نزیک بنگرد روویدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە.
لەو راگەیاندنەدا هاتووە "بەهۆی رووداویکی هاتووچۆ 6هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و 7ی تریش بریندابوون".
تەندروستی راپەڕین دەڵێت" دوا نیوەرۆی ئەمرۆ هەینی 19ـ4ـ2019 بەهۆی رووداویکی هاتووچۆ لە سنوری ناحیەی بنگرد، بەداخەوە 6هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و 7ی تریش برینداربوون،دوای رووداوەکە سەرجەم بریندارەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فیرکاریی رانیەو چارەسەری پیویستان بۆکراوە".
هەروەها هاتووە " بەهۆی سەختی برینەکەشیانەوە چەند برینداریک رەوانەی نەخۆشخانەکانی دەرەوەی رانیە کراون، بەهیوای سەلامەتی و زووچاکبونەوەبۆ بریندارەکان".