بریندارێکی ڕووداوەکەی ڕانیە گیانی لەدەست دا

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی نیسان، یه‌كێكی دیکە له‌ برینداره‌كانی رووداوه‌كه‌ی رانیه‌ گیانی له‌ده‌ستدا،

ئێوارەی دوێنێ ھەینی 19ی نیسانی2019، لە نزیک گوندی سەرسیان له‌ سنووری ناحیه‌ی بنگرد لە ئەنجامی ڕووداوێکی ھاتوچۆدا چوار ئافرەت و دوو منداڵ گیانیان لەدەست دا و ھەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی سپی، ئەمڕۆ شەممە یەکێکی دیکە لە بریندارەکان بەھۆی سەختیی برینەکەیەوە، گیانی لەدەست دا،  به‌وه‌ش  ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ حه‌وت كه‌س.


PM:12:31:20/04/2019