د. فواد حسێن: بەپێی یاسای بودجە، بەغدا مووچەی چوار مانگی ناردووە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند" حکومەتی بەغدا بەپێی یاسای بودجە، مووچەی تەواوی چوار مانگی رابردووی ئەمساڵی ناردووە".

د. فواد حسێن وەزیری دارایی حکومەتی عێراق کۆتایی بەو گفتوگۆیانە هێنا کە لەنێوان پەرلەمانتارانی کورد لە بەغداو وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم رێباز حەملان دا لە ئارادایە لەسەر ناردنی مووچەی تەواوی چوار مانگی هەرێم لەلایەن حکومەتی بەغداوەو دەڵێت " موچه‌ی مانگی یه‌ك و دوو  بڕی٣١٧ ملیار دینار بۆ هەر مانگێک نێردراوە بۆ هه‌رێم به‌ڵام مانگی سێ له‌گه‌ڵ موچه‌كه‌دا ئه‌و بڕه‌ی كه‌می هه‌بوو له‌ مانگی یه‌ك و دوو به‌پێی یاسا زیاده‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ نێردرا بۆ هه‌رێم، وه‌ مانگی چواریش  بەپێی بودجە پارە نێردراوە بۆ هەرێم".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بابه‌تی پاشه‌كه‌وت لای ئێمە له‌یاسای بودجه‌دا نییه‌ ئێمه‌ به‌پێی یاسای بودجه‌ كارمان كردووه‌ موچه‌ی مانگی یەک و دوو و سێ و چوار به‌ته‌واوی نێردراوه‌ بۆ هەرێم ئیتر خه‌ڵك و په‌رله‌مانتار چۆن ته‌فسیری ده‌كەن كه‌یفی خۆیانه."

 روونیشیکردووەتەوە، دۆخی هەرێم په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌و دۆخه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو كه‌ بودجه‌ نه‌نێردرا بۆ هەرێم ئێستا كه‌ پاشه‌كه‌وتی موچه‌ نەماوە، تەنها دواكه‌وتنی موچه‌كه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ ئاینده‌دا چاك ده‌كرێت.

ئەو بەدەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە " له‌م ڕۆژانه‌دا ٦٨ملیار دیناره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت".
سەبارەت بە هاوتاكردنی موچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، فوئاد حسێن رایگەیاند، "ئه‌وه‌ كێشه‌ی هه‌یه‌، یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ مه‌سه‌له‌ی میلاكاته‌ كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌گه‌ڵ میلاكی وه‌زاره‌ت چۆنه‌ و چۆن نیه‌ كێشه‌ی هه‌یه‌ پێویسته‌ ڕێكبخرێت، كێشه‌ی دووه‌م، ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌ كه‌ دیاریكراوه‌ جا ئه‌مانه‌ بابه‌تی وردن و پێویسته‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێن و چاره‌سه‌ربكرێن."

ڕۆژی هەینی ٨ی ئازاری ٢٠١٩ حکومەتی هەرێمی کوردستان پاشەکەوتی موچەی لە سیستمی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هەڵگرت، بەڵام تا ئێستا کە مانگی چوارە ، موچەی مانگی یەک بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوەو ئێستا سەرقاڵی دابەشکردنی مووچەی دووەمن.



AM:09:45:22/04/2019