عادل عەبدولمەهدی ناوی دوو کاندید بۆ وەزارەتەکانی پەروەردەوە و داد رەوانەی پەرلەمان دەکات

سەرۆکوەزرانی عێراق ناوی دوو کەس بۆ هەردوو پۆستی وەزیری پەروەردەو داد رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات بەمەبەستی خستنە نێو پرۆسەی دەنگدانەوە..

لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست سپی کەوتووە، و واژووی عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزرانی عێراقی لەسەرە هەریەک لە سفقە حسێن علی الحمدانی بۆ وەزیری پەروەردەو دادوەر ئەرکان قادر وەلی کەریم بەیاتی کە کوردە بۆ پۆستی وەزیری پێشنیار کراون و دراون بە پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی دەنگدان بۆ کابینەکەی.

لە بەشێکی دیکەی نوسراوەکەیدا سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژە بە دواکەوتنی کابینەکەی دەکات و داوا دەکات چیتر بەهۆی دانانی ئەو کاندیدانە پێکهێنانی حکومەتەکەی دوانەکەوێت.

سەبارەت بە پڕکردنەوەی پۆستەکانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ ئاماژەی بەوە کردوە، لە ماوەیەکەی کەمدا ناوی دوو کەس بۆ ئەو پۆستانە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات بۆ دەنگدان و تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەکەی..



PM:12:55:27/04/2019