یەکەم رۆژی رەمەزان لە هەرێم دیاریکرا

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، نەبەز ئیسماعیل، رایگه‌یاند" ئێوارەی 4ی ئایار لیژنەی بینینی مانگ چاودێری مانگ دەکەن و بڕیار لەسەر یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەدەن.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتیشی " بەپێی بینینی مانگ یان رۆژی یەکشەممە 5ی ئایار دەکرێت بە یەکەم رۆژی رەمەزان یان دەکەوێتە رۆژی دواتر واتا دووشەممەی 6ی ئایار".

ئەو بەرپرسە وتیشی " لیژنەیەکی باڵا لە هەولێر بۆ بینینی مانگ هەیە و هاوکات لە شارەکانی تریش لیژنە بۆ ئەو مەبەستە هەیە".

 



PM:10:19:27/04/2019