حاکم گۆران ئەو کەسەی کە لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان چووە سەر چیا و بۆ ماوەیەکی زۆر لەوێ مایەوە، ئەمشەو لە پەخشی ڕاستەوخۆ چەند فیشەکێکی نا بەخۆیەوە.
ناوبراو کەمێک پێش ئێستا لە لاپەڕەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕاستەوخۆیەکی کردەوە و چەند گوللەیەکی نا بە سکی خۆیەوە و دواتر چەند کەسێک گەیشتنە سەری بەپەلە بردیان بۆ نەخۆشخانە.
حاکم گۆران کە دوو ساڵ پێش ئێستا لە ئەرووپاوە گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و بۆ ماوەی چەند مانگێگ بەتەنیا چووە سەر چیایەکی سنووری پارێزگای دهۆک و ڕایگەیاند کە تاوەکو کاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان نایەتە خوارەوە و دەست لە مانگرتنەکەی هەڵناگرێت.
تا ئێستا چارەنووسی دیارنییە کە گیانی لەدەستداوە، یان هێشتا لە ژیاندا ماوە.