وێنە.. قوباد تاڵەبانی بە جلوبەرگێکی جیاوازەوە لەگەڵ خانمە بێژەرێک دەرکەوت

قوباد تاڵەبانی بەجلوبەرگی وەرزشەوە لەگەڵ بێژەری کەناڵی کوردستان ٢٤، کانی هەڵەبجەیی دەرکەوت.

کانی هەڵەبجەیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی و قوباد تاڵەبانی بەجلوبەرگی وەرزیشەوە بڵاوکردۆتەوە کە لەهۆڵێکی داخراوی وەرزشیدا وەرزش دەکەن.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، هەرچەندە خاوەنی جستەیەکی باریک و وەرزشیە، بەڵام ئەمە یەکمجارە بە جلی وەرزشەوە دەردەکەوێت. 

کانی هەڵەبجەیی جگە لەوەی پێشکەشکاری ئێستای کوردستان ٢٤و پێشتری کەناڵی ڕووداوە، چەندین گۆرانی بڵاوکردووەتەوە و یەکێکیشە لەو خانمانەی کە چەندین شعری تایبەتی نوسیوە.



AM:10:41:03/05/2019