دارایی ڕوونکردنەوە لەبارەی گەڕانەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان دەدات

وەزارەتی‌ دارایی و ئابوری‌ حكومەتی‌ هەرێم چاوەڕوانی‌ پەرلەمانی‌ كوردستانە بۆ ئامادەكردنی‌ پڕۆژەی‌ بودجەی‌ 2019ی‌ هەرێمی‌ كوردستان، سەرچاوەیەكی‌ ئەو وەزارەتەش ڕونكردنەوە لەبارەی‌ گێڕانەوەی‌ پاشەكەوتی‌ موچەی‌ فەرمانبەرانەوە دەدات.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی راگەیاندوە، پێشتر چەند هەنگاوێك بۆ ئامادەكردنی‌ پڕۆژەیاسای بودجەی‌ 2019 ی هەرێم نراوە، بەڵام هیچ بەرەو پێشچونێكی‌ دیكە ڕوینەداوە، چونكە،چاوەڕوانی‌ پەرلەمانی كوردستان دەكەین، ئەو پێشنیازەی‌ پێشتر هەبوە بۆ زیادكردنی‌ بڕگەیەك تایبەت بەگەڕانەوەی‌ موچە پاشەكەوتكراوەكانی‌ فەرمانبەران لەپڕۆژەیاساكەدا دەبێت لەپەرلەمانی‌ كوردستانەوە ئەو بڕگەیە زیادبكرێت.

ئەوەشی‌ ئاشكرا كردوە، هەركات پەرلەمان ئەو بڕگەیەی بۆ پڕۆژەیاسای بودجە زیادكردو پڕۆژەكە پەسەندكراو ڕەزامەندی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ بۆ وەرگیرا، دواتر دەكرێتە یاساو بڕیاری‌ پێ دەردەكرێت، ئێمە لایەنی‌ جێبەجێكارین، دوای‌ ئەوەی‌ پەرلەمانی كوردستان و حكومەت ڕەزامەندی لەسەر زیادكردنی‌ بڕگەكە دەدەن بۆ گەڕانەوەی‌ موچە پاشەكەوتكراوەكان، ئێمە وەكو وەزارەتی‌ دارایی لەبەرژەوەندی موچەخۆران جێبەجێیدەكەین.


PM:07:34:04/05/2019