ڤیدیۆ.. مارێک لە یاری سێرکدا راهێنەرەکەی دەخنکێنێت

مارێک لە یاریگایەکی سێرکدا لەکاتی نمایشدا راهێنەرەکە مارەکە دەکاتە ملی و نمایشی دەکات، بەلآم مارەکە پێچی ملی راهێنەرەکەی توند دەکات و دوایی دەیخنکێنێت.

رۆژنامەی "زە سەن " ئەو ڤیدیدۆیە بلآوکردۆتەوە کە رووداوەکە لە رووسیا روویداوە، سەرەتا خەڵکە میوانەکە کە راهێنەرەکە مارەکەی لە مملدایەو خۆی دەدات بەزەویدا، وا دەزانرێت بەشێکە لە نمایشەکە، بەلآم دواتر ئاشکرا دەبێت کە مارەکە راهێنەرەکەی خنکاندووە، کاتێکیش راهێنەرەکانی سێرک دێنە بەدەم راهێنەرەکەوە، ئەو گیانی لەدەستداوە.




PM:11:08:04/05/2019