برایەک خووشکێکی لە سێدارە دەدات

ماڵپەڕی (ھەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە،" شەوی ڕابردوو 4/5/2019، کچێکی خەڵکی شارەدێی (پەھلە) سەر بە شارۆچکەی (دێھلۆڕان) لە پارێزگای (ئیلام)ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لەلایەن براکەیەوە لە سێدارەدراوە".

ماڵپەڕەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" ئەو کچە تەمەنی 29 ساڵ بووە و ناوی (مریەم بەختیاری) بووە، براکەی بە ناوی (مستەفا) دوای ئەوەی لەسێدارەی داوە، خوشکەکەی گیانی لە دەست داوە، سەری خوشەکەشی بە چەقۆ بڕیوە".

هەروەها لە هەواڵەکەدا هاتووە " مستەفا بە بیانووی پاراستنی شەرەف و نامووس، خوشکەکەی کوشتووە، کە گوایە مریەم دوو ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ کوڕێکی خەڵکی دێھلۆڕان پەیوەندی خۆشەویستی ھەبووە، لەبەر ئەوەی کوڕەکە لەگەڵ مریەم ھاوسەرگیری نەکردووە، کوشتوویەتی".
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مریەم بە ماڵپەڕەکەی ڕاگەیاندووە: "مستەفا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار خوشکەکەی تا ئاستی مردن ئازار و ئەشکەنجە داوە، جارێکیش دەست و قاچی شکاندووە".

ماڵپەڕەکە باس لەوەدەکات مستەفا ئەمڕۆ یەکشەممە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.




PM:01:00:05/05/2019