خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان، لە رێورەسمێکدا حەوت منداڵی رێکخراوی داعشیان رادەستی حکومەتی سوید کردەوە.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مڕۆ له ده‌روازه‌ی سیمێڵكا حه‌وت منداڵی به ره‌چه‌ڵه‌ك سویدی راده‌ستی شاندێكی ئه‌و وڵاته كرد.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری رایگه‌یاندووه "، ئه‌و منداڵانه باوكه‌كانیان له ریزی چه‌كدارانی داعش كوژراوون و بێكه‌س ماونه‌ته‌وه".
له مه‌راسیمی راده‌ستكردنه‌وه‌ی منداڵه‌كاندا رێگه به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نه‌درا، رووپێووی رێورەسمەکە بکەن.