هەدەپە کۆنگرەی نائاسایی لە ئامەد ئه‌نجام ده‌دات

لقى رێكخستنه‌كانى ئامه‌دى پارتى دیموكراتى گه‌لان كۆنگره‌یه‌كى نائاسایی ئه‌نجام دەدات له‌باره‌ى دواین گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كان و ستراتیژ و نه‌خشه‌رێگاى نوێى پارتەکەیان.

بڕیارە لە كاتژمێر ١٠ى سەرلەبەیانی سبەینێ یەکشەممە ١١ی ئایاری ٢٠١٩  لقى رێكخستنه‌كانى ئامه‌دى پارتى دیموكراتى گه‌لان "هه‌ده‌په‌" دووه‌م كۆنگره‌ى نائاسایى خۆى ببه‌ستێت.

بەپێی زانیارییەکان لە کۆنگرەکەدا بڕیارە هەدەپە قۆناغى دواى هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌كان له‌ باكورى كوردستان و توركیا كه‌ له‌ رێكه‌وتى 31 ى 3 ى 2019 به‌ڕێوه‌چوو، تاووتوێ بكات و، گفتوگۆشگفتوگۆ له‌باره‌ى دواین گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كان و ستراتیژ و نه‌خشه‌رێگاى نوێى پارتى دیموكراتى گه‌لان بكرێت.

لەمیانی  کۆنگرەکەدا لە پاڵ پەروین بوڵدان و سەزایی تەمەللی هاوسەرۆکانی هەدەپە، سەرۆکی سەرجەم پارتە کوردییە هاوپەیمانەکانی هەدەپەش بەشدار دەبن.  

ئەمەش لەکاتێکدایە بەشێکی زۆر لە ئەندامان و پەرلەمانتارانی ئەو حیزبە لە زیندانن بەتایبەت سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە.


PM:01:30:11/05/2019