بومەلەرزەیەک لەچەند ناوچەیەکی هەرێم روویدا

بومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستانى هه‌ژاند و لە زۆربەی هاوڵاتیان هەستیان پێکرد.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شەممە 11ی ئایارى 2019 لە کاتژمێر 13:28خولەک، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك رویداو لە ناوچه‌كانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ودەربەندیخان و هه‌ڵه‌بجه‌ و گه‌رمیانى چەند شوێنێکی دیکە هەستیپێکراوە.  

بەپێی زانیارییەکای سپی گوڕی بومەلەرزەکە 4.9 پلە بووە بە پێوەری رێختەر بە قوڵایی 6 میل، بەڵام تا ئیستا کەشناسی هیچ زانیارییەکی لەبارەی گوڕیەکەیو زانینی چەقی بومەلەرزەکە بڵاونەکردوەتەوە.

سەنتەری جیۆفیزیکی زانکۆی تاران بڵاویکردەوە، کە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.1 پلە بوە بە پێوەری رێختەر لە ناوچەی ئەزگەلەی کرماشان لە قوڵایی هەشت کیلۆمەتر روویداوە.
 
هاوکات سەنتەری ئەوروپیی دەریای سپیی ناوەڕاست بۆ دەستنیشانکردنی بوومەلەرزە رایگەیاند، بوومەلەرزەکە بە گوڕی 5.3 پلەی رێختەر بووە و بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە سنووری نێوان عێراق و ئێران (باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان)، لە دووری 80 کیلۆمەتر لە سلێمانی و 34 کیلۆمەتر لە هەڵەبجە روویداوە.


PM:01:56:11/05/2019