یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرا

ماڵپەڕێکی ناسراوی عەرەبی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی راگەیاند.

 سایتی "تونس الیوم" کە ماڵپەڕێکی تونسیە لە هەواڵێکدا بڵاویكردە‌وه‌، بەپێی سەرچاوە فەلەکییەکان رەمەزانی ئەمساڵ ٢٩ رۆژە و کۆتا رۆژی مانگی رەمەزان رۆژی ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ده‌بێت.

سایتی تونس الیوم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " له‌ پێشبینییە فەلەکییەکاندا هاتووه‌ رۆژی سێشەممە 4ی حوزەیرانی 2019 یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە لە وڵاتە ئیسلامییەکان".

دیاریکردنی رۆژی جەژنی رەمەزان هەمیشە لەناو زانا ئاینیەکان و مەزهەبە جیاکاندا دەبنە جێگای مشتومڕو لە کۆتا رۆژەکانی رەمەزان دیاریکردنی رۆژی جەژن دەبێتە پرسی میدیاکان.



PM:08:08:11/05/2019