کۆمەڵ: دەنگ نادەین بە کاندیدی هاوبەشی سێ لایەنەکە بۆ سەرۆکی هەرێم

فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە نە کاندیدمان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و نە دەنگیش بە کاندیدی هاوبەشی ئەو سێ لایەنە دەدەین.

لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوان وەک فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان، لە خولی ڕابردوو و لەم خولەشدا بۆ پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خاوەنی پرۆژەی سیاسیی و دید و هەڵوێستی تایبەت بە خۆیان بووین.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی، ئێمە نە کاندیدمان بۆ ئەو پۆستە دەبێت، نە دەنگیش بە کاندیدی هاوبەشی ئەو سێ لایەنە دەدەین" .

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ڕوونکراوەتەوە، ئەوان خودی پرۆسەکە هەر لە پرۆژە یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە بە هەڵە دەزانن و پێیانوایە لەبری چارەسەرکردنی کێشەکانی ڕابردوو، توشی کێشەی دیکەیان دەکات و سیستمی سیاسیی و حوکمڕانی لە هەرێم دەخاتە بەردەم قەیرانی دیکە .

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بەوەکردووە، بە داخەوە پرۆژەکەی ئەوان پڕۆژەیەکی هاوسەنگ بووە، بەلام پێشتگوێ خراوە و ئەوەی ئێستا کە هەیە، زیاتر لەوە دەچێت یاسا بۆ کەسێک دەربکرێت نەک دامەزراوەیەکی گرنگ.



PM:07:30:13/05/2019