هاوسەران چۆن دەتوانن ڕۆژێکی خۆش بەرنە سەر؟

پێگەی سەیدەتی عەرەبی، چەند رێگەیەكی بڵاوكردووەتەوە تاوەكو بەوهۆیەوە هاوسەران رۆژێكی خۆش بەسەربەرن، تیایدا ئاماژە بەوە دەكات كە بە دەنگی هێمن قسە لەگەڵ یەكتری بكەن.

بۆ باشكردنی رۆژێكی خۆشی نێوان هاوسەرەكان پێنج خاڵ دیاری كراوەكە كە دەبنە هۆكاری دڵخۆشی بە رای شارەزایان كە پێگەكە بڵاوی كردووەتەوە نابێت تەنها لە سەرەتای هاوسەرگیریدا ئەو رێنماییانە جێبەجێ بكەن بەڵكو بۆ هەمووكاتێك پێویستیە.

1-بەدەنگێكی هێمنانە قسە لەگەڵ یەكتر بكەن، ئەمە كاریگەری زۆر لەسەر مێشكی هەردوولا دروستدەكات بۆ ئەوەی هەست بە ئاسوودەیی بكەن.

2-چەند ساتێك سەیری رووخساری یەكتر بكەن، بەوهۆیەوە هەستدەكەن كە هۆگری یەكتربوون و خۆشەویستی نێوانتان نوێدەبێتەوە.

3-زەردەخەنە، رێگایەكی سەرەكیە بۆ دڵخۆشی و هێمنبوونەوەو هەستی نێوان هاوسەران، بۆیە گرنگە بەیانیان زەردەخەنە بۆ یەكتری بكرێت.

4-ستایشی كارەكان و هەڵسوكەوتەكان بكەن، بەمشێوەیە هاوسەرەكەت هەستدەكات بایەخی پێدەدەیت.

5- بە لایەنی كەمەوە 10 خولەك پێكەوە كات بەسەربەرن و نانی بەیانی بخۆن.



PM:03:26:15/05/2019