بەرشەلۆنە بڕە پارەیەکی زۆری بۆ پۆگبا دابینکردووە


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بڕە پارەیەکی زۆری بۆ گواستنەوەی پۆل پۆگبای فەرەنسی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی مانچستەریونایتد دابینکردووە.
رۆژنامەی سەنی ئینگلیزیی بڵاویکردۆتەوە،  یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیە ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ بە پۆگبا بدات و کێبڕکێی یانەی ریاڵ مەدرید بکات بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە،کە ئەم یانەیەش بە جددی دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو لەسەر داوای زیدان بیگوازێتەوە بۆ ریزەکانی.
پۆگبا دەیەوێت لە یانەی مانچستەریونایتد بڕوات ، ئەمەش دوای ئەوەی ئەم وەرزە بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا سەرنەکەوتن و پلەی شەشەم بوون.



AM:01:19:16/05/2019