" هێلکەی پیس دەرچوون ومتمانە وپەیامی تۆیان نەپاراست"

ئەبوبەکر هەڵەدنی لە ساڵیادی کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفادا هێرشدەکاتە سەر دۆخی ئێستا گۆڕان و دەڵێت " هێلکەی پیس دەرچوون ومتمانە وپەیامی تۆیان نەپاراست".

لە نووسینێکدا لەئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئەبوبەکر هەڵەدنی نووسیوویەتی "یاداشتەکانی حزبی بەعس لە ئەمنە سورەکە بۆ هەڵەسەنگاندنی سەرکردەکانی شۆڕش ئاوا پێناسەی کاک نەوشیروان دەکات".

هەروەها دەڵێت "لەدوەم ساڵی کۆچت دا ئۆغرت پڕ خێرسومبولەکەی ئازادی وداپەروەری،وڕوحت نغرۆی شادی بێت پیاوە سپیەکەی نیشتیمان".

لە پۆستەکەیدا دەڵێت "ئەوانەش هێلکەی پیس دەرچوون ومتمانە وپەیامی تۆیان نەپاراست هەموو پارەو پۆستی دونیایان هەبێت خۆیان دۆڕاندوە وڕیسوان." 

لە کۆتایدا دەڵێت "تۆ لەوانەیت (یامرون بالعدل بین الناس)ت بەرجەستە کرد. وەک هەڵۆ بژی لەژیان بێبەش.نەک هەزاران ساڵ وەک قەلی ڕووڕەش".



PM:11:57:16/05/2019