داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە سوتاندی دەغڵودانی خانەقین راگەیاند

پەیجەکانی نزیک داعش لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئاگربەردانە دەغڵودانی چەندان گوندی ناوچەی خانەقین راگەیاند کە مەزندە دەکرێت بە زیاتر لە ٥٠٠ دۆنم.

چەکدارانی داعش لە سنوری پارێزگای دیالە بەرپرسیارێتی خۆیان لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە لە سوتانی دەغلودانی جوتیارانی گوندەکانی دەوری شاری خانەقین راگەیاند و، بە دەغلودانی " هەڵگڕاوەو دژە دین " ناوزەدیان کردوون.

شە‌وی ١٦ی ئایار دەغلودانی جوتیارانی ‌سنوری گونده‌كانی موباره‌ك و یوسف بێگ و چه‌ند گوندێكی تر، جگە لە دانانی بۆمب ئاگریشیان تێ بەردراو لە ئەنجامدا جگە لەسوتانی سەدان دۆنم، دوو هاووڵاتی شه‌هیدبوون.



PM:08:24:17/05/2019