کاندیدی هاوبەشی سەرۆکی عیراق و سەرۆکی پەرلەمان هەڵنەبژێردرا

هەڵبژرادنی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عیراق ئەنجامدرا و، کاندیدی یەکێتی توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و کاندیدی هاوبەشی سەرۆکی عێراق (بەرهەم ساڵح) و سەرۆکی پەرلەمان ( محەمەد حەلبوسی)  رووبەرووی شکست بوەوە.

ئەمڕۆ ٢٢ی ئایار لە لەپەرلەمانی عێراق لە بەغدا هەڵبژاردنی سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عیراق ئەنجامدرا کە پشکی کوردە، سەرچاوەیەک لە بەغداوە بە، سپی ڕاگەیاند" کاندیدی فراکسیۆنی یەکێتی (شێرکۆ میروەیس) کە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیشە توانی بە (13) دەنگ سەرکەوتن بەسەر (ئاڵا تاڵەبانی) کە کاندیدی ناڕاستەوخۆی بەرهەم ساڵح و محەمەد حەلبوسی بەدەست بهێنێت، کە تەنها (9) دەنگی بەدەست هێنا.

هاوکات، لە کۆی 23 ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەکان  22 ئەندام ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، پێش ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنیش پەرلەمانتارێکی کورد کە نزیکە لە بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوە کرد، کە کۆدەنگی لەسەر کاندیدێک نییەو پێویستە هەڵبژاردن دوابخرێت، بەلآم کۆبوونەوەکە گوێیان بەو رایە نەداو هەڵبژاردنەکە ئەنجامدراو، لە ئەنجامدا شێرکۆ میروەیس توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.

شێرکۆ میروەیس ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیەو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ دا توانی لەسەر لیستی یەکێتی سەرکەوتن بەدەستبێنێت، هەرچی ئالآ تاڵەبانییە لەسەر لیستێکی عەرەبی سونە بۆ سێهەمجار وەک پەرلەمانتاری عێراق هەڵبژێردرایەوە.



PM:05:12:22/05/2019