پێش جەژنی رەمەزان مووچەیەکی تر دابەشدەکرێت

ئەندامێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " پێش جەژنی رەمەزان حکومەتی بە‌غدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت".

شیروان میرزا پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" حکومەتی عێراق بڕیاریداوە پێش جەژنی رەمەزان مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت بۆ هەولێر".

ئەو لێدوانە لە کاتێکدا کە وەزارەتی دارایی هەفتەی رابردوو داوای لە فەرمانگە حکومییەکان کردووە کە لیستی مووچەی مووچەخۆران ئامادە بکەن، کە ئەمە ئاماژەیەکە بۆ نزیکبوونەوەی وادەی دابەشکردنی مووچەی نوێ.

د. فواد حسین وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی " ئەلشەرقیە "دا رایگەیاند" بەغدا مووچەی چوار مانگی بۆ هەرێم ناردووە"، ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم تەنها دوو مووچەیان پێدراوە. 



AM:11:09:26/05/2019