لەنجە عەلی لە ساڵڕۆژی کۆچی خوشکەکەی وێنەیەکی بڵاوکردەوە

 خانمە گۆرانیبێژی کورد (لەنجە عەلی)، وێنەیەکی خوشکە کۆچکردووەکەی بڵاوکردەوە.

لەنجە عەلی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئینستاگرام)دا  وێنەیەکی خوشکەکەی بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە" لە یادی تاقە خوشکەکەم ڕۆژە گیان".

لە 28/5/ 2016 خوشکی ناوبراو، بە ناوی (ڕۆژە عەلی) بە ڕوداوی خنکان گیانی لە دەستدا.

ئەم خانمە گۆرانیبێژە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و ماوەی حەوت ساڵە گۆرانی دەڵێ، تا ئێستا نزیکەی 16 گۆرانی بڵاو کردووەتەوە، 10 ڤیدیۆ کلیپیشی ھەیە و لە شاری سلێمانی لەدایک بووە.


 



PM:10:50:26/05/2019