سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ: خەڵکی ئەو سیاسەتە خۆسەپێنەی یەکێتی قبوڵناکات

لە میانەی بەشداریکردنی سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە گردبونەوەکەی ئەمڕۆی بەردەم ئۆفیسی نەوەی نوێ لە سلێمانی ،کازم فاروق ڕایگەیاندوە " دڵنیان خەڵکی ئەو سیاسەتە خۆسەپێنەی یەکێتی قبوڵناکات و ڕێگا نادات دامەزراوەکانی دەوڵەت ببن بە ئامرازێک بۆ تۆڵەکردنەوەی سیاسی".

وتیشی "لە نوێترین هەوڵی سواویدا، دەسەڵات دەیەوێت لە ڕێگەى پیلانێکى ناشیرینى موخابەراتییەوە نەوەى نوێ لاواز بکات بە دروستکردنى چەندین کەیسی بێ بنەما و بێ بەها".

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبارەی گردبونەوەکەی ئەمڕۆوە وتی"ئەم گردبونەوەیە بۆ ئەوەیە چیتر بێڕێزی نەکرێت بە ئازادی کاری سیاسی و یاسا. دامەزراوەکانی دەوڵەت نەکرێن بە داردەست بۆ سنوردارکردنی نارەزایەتییەکان و توڵەکردنەوەی سیاسی".

کارزم فاروق وتیشی"ناکرێت مێژووی شاری سلێمانی بەهۆی کردارەکانی هێزێکی سیاسی خۆسەپێنەوە ناشیرین بکرێت چونکە سلێمانی دەڤەری ڕۆشنبیری و ئازادییە و ناوبانگی ناشێوێندریت، دڵنیاشن خەڵی سلێمانی ئەم کپکردنی دەنگ و خۆسەپێنییە قبوڵناکات کە هێزێکی ئەمنی لە جێگای دادگا کێی بووێت دەستگیریبکات".


PM:06:06:28/05/2019