وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەبارەی یەکەم رۆژی جەژنەوە راگەیاندنێکی بڵاوکردەوە


وەزارەتی ئەوقاف‌ و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند " ئێوارەی رۆژی دووشەممە لیژنەی بینینی مانگ بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن دەدەن'.

 لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەزارەت ئاشکرای دەکات، ئێوارەی رۆژی دووشەممە لیژنەی بینینی مانگ چاودێری مانگ دەكەن بۆ دیاریكردنی یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان.

ڕوونیشیکردووەتەوە، بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن پشت بە هیچ دەزگایەكی فەلەكی نابەستێت و لیژنەی بینینی مانگ ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن دەدەت.

ئەوقاف باس لەوەش دەکات ڕۆژی دووشەممە لیژنەی بینینی مانگ لە دیوانی وەزارەتەکەیان کۆدەبێتەوە و دواتر کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسی لەو بارەیەوە ڕێکدەخات.





PM:09:05:02/06/2019